
یاریگا
ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ماوەیەکی زۆرە گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ماوەیەکی زۆرە کارگێری یانە شاهانەکە لەگەڵ هێرشبەری بەڕازیلی گەیشتووەتە رێکەوتن و گرێبەستەکەی نوێکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە ئەم هەواڵە بە فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە گرێبەستەکەی ڤینی لەگەڵ مێرنگی تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 نوێ کراوەتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بە 1 ملیار یۆرۆ خەمڵێندراوە.
ڤینیسیۆس لەوەتەی ساڵی 2018 لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یاریی دەکات و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2024 کۆتایی دێت.