کویزگرنگترین

یاریگا کویز… زانیارییەکانت لەسەر وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ تاقی بکەوە؟

بەخێر بێیت بۆ کویزی ( کویزی پرێمەرلیگ – 2022/2023 )

بۆ ئەنجامدانی کویزەکە دوگمەی دەستپێکردن دابگرە لە خوارەوە.

 
دەستپێکردنی کویز

ئەنجامەکان

دەست خۆش! بە دڵنیاییەوە زانیاریت باشە لە تۆپی پێ

سەرکەوتوو نەبویت! پێویستیت بە زانیاری وەرزشی زیاترە

#1. کام گۆڵپارێز زۆرترین کلین شیتی هەبوو؟

دێ خیا زۆرترین کلین شیتی لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ هەبوو. لە 17 یاری گۆڵی لێ نەکرا، ئالیسۆن و پۆپ لە پلەی دووەم و سێیەمدا دێن بە 14 یاری و ئێدەرسنیش لە 11 یاری گۆڵی لێ نەکرا.

Previous
پرسیاری دواتر

#2. ئێرلینگ هالاند چەند گۆڵی کرد؟

ئێرلینگ هالاند بە 36 گۆڵ، گۆڵکاری وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ بوو. ریکۆردی ئالان شیرار و ئاندی کۆڵی شکاند.

Previous
پرسیاری دواتر

#3. لە 10 باشترین گۆڵکاری پرێمەرلیگ، چەندیان ئینگلیزی بوون؟

پێنج گۆڵکاری ئینگلیز بوون. هاری کەین (30 گۆڵ)، ئیڤان تۆنی (20 گۆڵ), کالو ویڵسن (18 گۆڵ)، مارکوس راشفۆرد (17 گۆڵ), ئۆلێ واتکینس (15 گۆڵ).

Previous
پرسیاری دواتر

#4. کام یانە زیاترین یاریزانی بەشداری مۆندیالی 2022یان کرد؟

16 یاریزانی مانچێستەر سیتی بەشدارییان لە مۆندیالی قەتەردا کرد.

Previous
پرسیاری دواتر

#5. چێڵسی چەند راهێنەری لە وەرزی رابردوودا گۆڕی؟

Previous
پرسیاری دواتر

#6. تۆماس توخێل لە سەرەتای وەرز، لەگەڵ کام راهێنەر بە شەڕ هات؟

لە دوای تەواوبوونی یاری نێوان چێڵسی و تۆتنهام 2-2 لە ستامفۆرد بریج، هەردوو راهێنەر بووە دەمەقاڵیان و بە شەڕ هاتن.

Previous
پرسیاری دواتر

#7. کێ خاوەنی زۆرترین ئەسیست بوو؟

دی بڕۆین، ئەستێرەی مان سیتی بە 16 ئەسیست، پلەی یەکەمی ئەسیستکارانی بەدەستهێنا.

Previous
پرسیاری دواتر

#8. لیڤەرپوول 7-0 لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە، کام لەم یاریزانانە گۆڵی لە یارییەکەدا نەکرد؟

محەمەد سەڵاح، داروین نونێز و کۆدی گاکپۆ، هەریەکە دوو گۆڵیان کرد و رۆبێرتۆ فیرمینۆش گۆڵێک.

Previous
پرسیاری دواتر

#9. نیوکاسڵ گەیشتە چامپیۆنزلیگ، دوا جار کەی سەرکەوتبوو؟

نیوکاسڵ یونایتد لە وەرزی 2002/2003 پلەی سێیەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

Previous
پرسیاری دواتر

#10. ئارسیناڵ چەند رۆژ لە پلەی یەکەم بوو؟

ئارسیناڵ بۆ ماوەی 248 رۆژ لە پلەی یەکەمدا بوو، ریکۆردی نیوکاسڵ لە وەرزی 1995/1996 شکاند، کاتێک بۆ ماوەی 212 رۆژ لە پلەی یەکەم بوو، بەڵام نازناوەکەی بەدەست نەهێنا.

Previous
بینینی ئەنجام

بابەتی زیاتر

Back to top button