Article
خوله‌کانی دیکە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتە راگەیاندکار

test

یاریگا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەنیازە بچێتە نێو جیهانی ڕاگەیاندن و تۆرێکی میدیایی بکڕێت کە خاوەنی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان و ڕۆژنامەکانە.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەیەوێت دوای وازهێنان لە یاریکردن خۆی بۆ ژیانێکی نوێ ئامادە دەکات. ئەستێرەکەی یانەی نەسڕی سعودی زنجیرەیەک له هۆتێل و تا بەرهەمهێنانی جلوبەرگی هەیە ، ئەو دەیەوێت هاوشێوەی سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی سەرۆکی پێشووی ئەیسی میلان و گروپێکی میدیایی زۆر به ناوبانگ بکڕێت.

بێرلۆسکۆنی خاوەنی پێشووی میلان، خاوەن پشکی گروپێکی میدیایی کاریگەر بووە لە ئیتاڵیا و چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی لە سەردەمی ئەودا کاریان کردووە.

ڕۆناڵدۆش دەیەوێت 30%ی پشکەکانی کۆمپانیای کۆفینا بکڕێت. کۆفینا خاوەنی کەناڵی سی ئێم تی ڤییە کە زۆرترین بینەری هەیە لە پورتوگال و ڕۆژنامەی کۆریێر دا مانیاش خاوەنی زۆرترین خوێنەری ئەو وڵاتەیە.

چەند مانگێکە پلانی ڕۆناڵدۆ بۆ کڕینی پشکەکانی کۆفینا دەستیپێکردووە و ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی. یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی ڕۆناڵدۆ دەڵێت: ئەو حەزی لە نوێکاریە، بۆیە هەمیشە دڵخۆشە بە کارکردن لەگەڵ پڕۆژەی نوێ.

هاوکات دۆن لە  نزیکە لە کڕینی 30%ی پشکەکانی کۆمپانیای کۆفینادایە و پێشتر پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە نەبووە. لە ساڵی 2014 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکی ئەو کەناڵەی نەدایەوە، چونکە کارمەندی کەناڵی سی ئێم تیڤی بوو.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button