
یاریگا
خۆرخێ ماس سەرۆکی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا دەنگۆی گواستنەوەی جۆردی ئالبا پشت راست دەکاتەوە.
لە کاتژمێرەکانی رابردوو دەنگۆی گواستنەوەی جۆردی ئالبا بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا بۆ یانە ئەمریکیەکە بڵاوبووەتەوە و سەرۆکی یانەکەش دەنگۆکە پشت راستدەکاتەوە.
خۆرخێ ماس لە دیمانەیەکدا لەگەڵ El Pais لەبارەی ئەو دەنگۆیانە گووتی “ دوو سێ یاریزانی تر پەیوەندی بە یانەکەمانەوە دەکەن و لەگەڵ جۆردی ئەلبا قسەمان کردووە و لەم رۆژانە چارەنوسی یەکلایی دەبێتەوە “
سەرۆکی یانە ئەمریکیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی لویس سوارێز گووتی “ لویس سوارێز گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی گریمیۆی بەڕازیلی هەیە و بڕگەی ئازادکردنی هەیە. نازانم ئەوە ڕوودەدات یان نا”
یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی هەرچەندە بارودۆخی لە خولی نێوخۆیی باش نیە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ هاتنی لیۆنێل مێسی و سێرخیۆ بۆسکێتس بارودۆخیان باشتر بێت.