یاریگا –
بارسێلۆنا گرێبەستێکی ستراتیجی لەگەڵ براندی (پرایم – Prime) واژۆ دەکات.
پرایم خواردنەوەیەکی وەرزشییە و دەبێتە هاوبەشی فەرمی بارسێلۆنا بۆ سێ وەرزی داهاتوو و بەمەش کۆتایی بە گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیای پێپسیکۆ دەهێنن.
هەریەکە لە پۆل لۆگان و KSI کە دوو یوتیوبەرن لە ساڵی 2022 کۆمپانیای پرایمیان دامەزراند و ئێستا یەکێکە لە دیارترین براندەکانی جیهان و تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئاوێکی تایبەت بە وەرزشوانان. رێژەیەکی دیاریکراوی کاربۆهیدران و شەکری تێدایە، یارمەتی وەرزشوانان دەدات لە کاتی وەرزشدا، وزەیان پێ بدرێت.

براندی پرایم سپۆنسەری ئارسیناڵیشە و لە هاوینی ساڵی رابردوو، گرێبەستیان واژۆ کرد.
Surprise @KSI pic.twitter.com/xOrEqIyA2z
— Logan Paul (@LoganPaul) July 1, 2023
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا، شانازی بە گرێبەستەکە دەکات و خۆشحاڵە بە کار کردن لەگەڵ ئەستێرەکانی ئێستای یوتیوب.