ئەدیداس درێسی نوێی مانچێستەر یونایتدی ئاشکرا کرد و ئیلهامی لە گوڵە سوورەکە وەرگرتووە

یاریگا –
کۆمپانیای ئەدیداس درێسێکی نوێی مانچێستەر یونایتدی دروستکرد و ئێستا لە بازاڕەکاندا بەردەستە. درێسی ئەم وەرزی مانچێستەر یونایتد بە شێوازێک دیزاین کراوە، رۆحی مانچێستەر پیشان دەدات و ئیلهامی لە گۆڵە سوورە سیمبوولییەکە وەرگرتووە.
بە ئیلهام وەرگرتن لە پردی نێوان مانچێستەر و ساڵفۆرد کە لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازییەوە دروست کراوە، گوڵە سوورەکە بە شەیپێکی جیۆمێتریکی جوان تەواوی درێسەکەی گرتووەتەوە.
پردەکە لەسەر رووباری ئیروێڵ دروستکراوە و بووەتە سیمبوڵی پەیوەندی قووڵی مانکونیانس (دانیشتوانی مانچێستەر) لەگەڵ میراتی پیشەسازییەوە. چونکە بە یەکێک لە کەرتە بەهێزەکانی مانچێستەر هەژمار دەکرێت و کاریگەری لەسەر تەواوی بەریتانیا هەیە.
نەخشاندنی پاتێرنەکان پشتی بە رەنگی سوور بەستووە و دیزاینەکەی جوان کردووە. جیا لە لۆگۆی ئەدیداس، لۆگۆی مانچێستەریش لەسەر سنگ دروست کراوە. هەروەها لە یەخە و ئەو هێڵانەی لەسەر ملەکان بە رەنگەکانی سوور، سپی و رەش رەنگ کراون، کە رەنگی سەرەکین یانە ئینگلیزییەکەن.
مانچێستەر یونایتد بۆ یەکەمجار ئەم درێسە لە یاری بەرامبەر لیدز یونایتد لە نەرویج دەپۆشێت، بڕیارە یارییەکە لە 12ی تەمموز بەڕێوەبچێت.
نرخ و شوێنی دەستکەوتنی درێسەکە
درێسی نوێی مانچێستەر یونایتد لە کۆمپانیای ئەدیداس و ستۆری مانچێستەر یونایتد دەست دەکەوێت. نرخی درێسی پیاوان بریتییە لە 80 پاوەند.
درێسی وەرزی 2023-24ی پیاوان

درێسی راستەقینەی مانچێستەر یونایتد بۆ وەرزی 2023-24

بە قەبارەکانی XS, S, M, L, XL, 2XL، 3XL بەردەستە