
یاریگا
خالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری سەنیگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی هیلالی سعودیە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلوز رازی بووە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانە سعودیەکە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش بەرپرسانی سعودی رێکەوتنی سەرەیاییان لەگەڵ بلوز کردووە.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە خودی کۆلیبالی لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە گەیشتووەتە رێکەوتنی سەرەتایی و بڕیارە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ وەرزی پەیوەندی بەو یانەیە بکات. بەڵام هیچ ئاماژەیەک و زانیاریەک لەسەر تێچووی گواستنەوە نیە.
کۆلیبالی ساڵی 2022 پەیوەندی بە چێڵسی کردووە و تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە، ئەو یاریزانە دەبێتە دووەم ئەستێرە دوای رۆبێن نێڤێزی پۆرتوگالی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هیلالی سعودیەوە بکات.