Article
ئه‌وروپاگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناوی دەچێتە كتێبی گینسەوە

test

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی مێژووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ریكۆردێكی مێژووی هەڵبژاردەكەی بەناوی خۆیەوە نووسیەوە.

شەوی رابردوو ئایزلەندا لە یاریگای خۆی میوانداری پۆرتوگالی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی هەڵبژاردەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە شێوەی سەرەكی بەشداری كرد و توانی لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكەدا گۆڵی بردنەوە بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات.

یارییەكەی بەرامبەر ئایزلەندا یاری ژمارە 200 بوو بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەكەی، بەوەش بوو بە یەكەم یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بگات بەو ژمارە یارییە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی.

پێش دەستپێكردنی یارییەكە دۆن لەلایەن كتێبی گینسەوە رێزی لێگیرا، دوای ئەوەی بوو بە یەكەم یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ئەم ژمارە یارییە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی ئەنجام بدات.

دۆن لەگەڵ پۆرتوگال یەكەم یاری لە 20-8-2003 ئەنجامدا لە تەمەنی 18 ساڵ و 6 مانگ و 15 رۆژ.

ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ هەڵبژاردەكەیان كردووە:

یاریزان هەڵبژاردە ژمارەی یاری
كریستیانۆ رۆناڵدۆ پۆرتوگال 200 یاری
بەدر المطوع كوەیت 196 یاری
سو چین ئان مالیزیا 195 یاری
ئەحمەد حەسەن میسڕ 184 یاری
ئەحمەد كانۆ عومان 182 یاری
ئەندرێس گواردادۆ مەكسیك 181 یاری
سێرجیۆ رامۆس ئیسپانیا 180 یاری
حسام حەسەن میسڕ 178 یاری
محەمەد دعێع سعودییە 178 یاری
كڵاودیۆ سوارێز مەكسیك 177 یاری

بابەتی زیاتر

//
Back to top button