Article
ئینگلتەرا

کۆڤاسیچ نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی مان سیتی

test

یاریگا

ماتیۆ کۆڤاسیچ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی کرواتیا و یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی.

تۆری هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچستەر سیتی سەرسامی ئەو یاریزانە کرواتییەیە و داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بۆ وەرزی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان و چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە درێسی ستیزن بپۆشێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هەردوو یانە لە گفتوگۆدان و پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە 34.2 ملیۆن پاوەندە وەرزی داهاتوو لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە کەتەلۆنیەکە یاریی بکات.

دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرەوپێشچوونێکی باشیان بەخۆوە بینیوە و ئاستێکی بەرزی ڕێککەوتن لەسەر تێچووی گواستنەوەکە کراوە، ئەمەش بووەتە هۆی گفتوگۆی وردتر لەسەر چۆنیەتی داڕشتنی پارەدانەکان.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button