Article
راپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئینگلیزییەکی دیکە و گرەوێک بۆ ریال مەدرید

test

یاریگا-

ڕیاڵ بە مێژووە قووڵەکەی خۆی، مێرگێکی باش بووە بۆ یاریزانە ئینگلیزییەکان تا خۆیانی تێدا بنوێنن؟ وەڵامی ورد بۆ ئەم پرسیارە، ئاسان دەست ناکەویت تا نەگەڕێینەوە بۆ یەکەمین ئەڵقەی پەیوەندی ئینگلیزیەکان بە قەڵای سپیەوە لە. لەوێوە دەگەینەوە سەر گرێبەستە گەورەکەی جودی بێلینگهام. ئەو گرێبەستەی کردی بە دووەم گرانترین یاریزانی مێژووی یانەکە. 

پەیوەندیی قەڵا سپیەکەی ئەورووپا لەگەڵ ئینگلیزییەکان، بە هێنانی ئەستێرەیەکی ڕەشپێست دەستی پێکرد 

لاوری کەنینگهام، دەستکەوتێکی کەم و ڕێزێکی زۆر

کەنینگهام لە ساڵی 1979 لە وێست برۆمویچەوە پەیوەندی بە ڕایاڵ مەدریدەوە کرد. ئەو، بە ڕەچەڵەک لە دایک و باوکێکی جامایکی بوو. یاریزانێکی ئاستبەرز و توانای بڕین و مراوغەی ناوازە، کە ڕکابەرەکانی دەخستە ماندوێتیەکی زۆرەوە لە هەر هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی. ئەستێرەیەکی وا بێ گومان دەبێتە مایەی پرسیارت کە دەب ڕیاڵ چەندی لە خەزێنەکەی دەرکردبێت بۆ کڕینی؟ وەڵامەکەی شۆکت نەکات کە تەنها 950 هەزار دۆلار! 

کەنینگهام دەستکەوتی زۆری نەچنیەوە، ئەوەی خستیە سەر پێشەنگەی نازناوەکانی مێرەنگی، تەنها سێ نازناو بوو لە ماوەی پێنج ساڵی مانەوەی لە مەدرید. تەنها خولێک و دوو جامی شابەڵام ڕێزێکی زۆری لێ نرا، نەک تەنها لە یانەکەی، بەڵکو تەنانەت لای بارسێلۆنای نەیاری هەمیشەییان. ئەو لە مێژووی کلاسیکۆکاندا یەکێکە لەو چەند یاریزانە کەمەی کە هاندەرانی دژبەر بۆی وەستابێتنە سەر پێ و، چەپڵەێزانیان کردبێت! ئەوە لە یارییەکدا لە ساڵی 1980 کە تێیدا شاهانەکان 2-0 براوە بوون. کەنینگهام تێیدا بە شێوەیەک درەوشایەوە، هەر یاریزانێکی بلاوگرانا شکستی دەهێنا لە وەستاندن و کۆنترۆڵکردنی لە ڕێگەی تاکڵە توندەکانیشیانەوە! 

نەفرەتیی پێکان و یانەی شەوانە، دوانە هۆکار بۆ دابەزینی ئاستی لە ڕیاڵ 

لە یارییەکیاندا لە ساڵی 1980 بەرامبەر بێتیس، یاریزانێکی بێتیس زۆر بە خراپی قاچ دەنێت بە پەنجەکانی پێی کەنینگهام، بە جۆرێک کە پەنجەکەڵەی قاچی دەشکێنێت. ئەوە دووچاری نەشتەرگەریی دەکاتدەرچوونی له نەخۆشخانە، کە هێشتا هێشا بە تەواوەتی چاک نەبوو بووەوە و پلاستەری له قاچی بەستبوو، لە یانەیەکی شەوانە دەرکەوت! ئەمە ڕیاڵی ناچار کرد بۆ دوو مانگ سزای یارینەکردنی بەسەردا جێبەجێ بکات لەگەڵ بڕەپارەیەکی زۆر لەو داهاتەی لە ڕیاڵ چنگی دەکەوت! لە ساڵی 1982یش جارێکیتر ڕیاڵ مەدرید بە بڕە پارەیەکی زۆر غەرامەی کردەوە دوای ئەوەی لە یاری کایزەرلاوتەرنی ئەڵمانی بە کارتی سوور دەرکرا. لەوانەیش سەختتر، هەر لەو ساڵەدا بووکێکی (هاوسەری کوڕەکەی) و دوو کچی کوژران، ئەوە ئیتر کاروانی ئەو گەورهەرە ڕەشەی بەرەو لێژتر برد و ڕیاڵ بە خواستن ناردیە دەرەوە و، چیرۆکی لەگەڵ ڕیاڵ کۆتایی هات. 

چارەکە سەدەیەک و ئینگلیزییەکتر بۆ مەدرید

ستیڤ ماکمەنەمانناوێکی دیار و، یادەوەرییەکی زۆر لە هزری هەوادارانی تۆپی پێی کۆتایی نەوەدەکان و سەرەتای دووهەزارەکان. ئینگلیزیەکی ڕۆحسووک و لە دڵا شیرین لای مەدریدیەکان. نۆ ساڵ له لیڤەرپووڵ، هێندەی ئەو چوار ساڵەی لە ڕیاڵ (1999-2003) ناوبانگی نەبەخشیە یاریزانە ئینگلیزییەکەی باڵ و ناوەڕاستی یاریگا. ئەو قسەیە بەوە پاساودار دەکەین کە ماوەی ماوەی نۆ ساڵ لەگەڵ ڕێدز تەنها دوو نازناو. ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ قەڵای سپی. شەش نازناو، کە دوانیان چامپیۆنزلیگ بوو! چی هەیە لە ڕێدز تا زیاتر ناوبانگ بە مەکمەنەمەن ببەخشیت لەو فاینەڵەی ساڵی 2000 کە تێیدا ئەستێرە ئینگلیزیەکە وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشان کرا کاتێک ڕیاڵ سێ بە سفر براوەبوون و، ستیڤ گۆڵە ناوازە و ئایکۆنییەکەی لە ڤالێنسیا تۆمار کرد! رەنگە ماکا، بۆ بیلینگهام تاکە سەرچاوەی ئومێد بێت بۆ سەرکەوتن لەم پیرە یانەیەی ئەورووپا، چونکە ئەوکاتیش ڕەخنەکان کەم نەبوون لەوەی ستیڤ بتوانێت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ڕۆیاڵ. 

هاتنی بێکهام، سەردەمی گالاکتیکۆس

لە مێژووی خۆیدا، ڕیاڵ وانەی بە زۆر ڕکابەری خۆی داوە کە نەکەونە جەنگی کڕینی ستار و سووپەرستارەکانەوە. تەنانەت هەندێ جار ئەگەر هەر لە سەرەتاوە دەریشکەوتبێت گواستنەوەیەکی زەبەلاح، شتێکی وای لێ سەوز نابێت بۆ شاهانەکان. بەڵام ئیتر ڕیاڵە و پۆشینی ئەو درێسە سپیە، زەمەنێکی زۆرە وەک دەستکەوت دەبینرێت! کڕینی بێکهام لە مانچستەر یونایتد، کە خۆی  بەشێکی وێنە و ڕوخسار و ناسنامەی سوورپۆشەکان بوو، هەروا کارێکی ئاسان نەبوو. لەوەش قورستر، مانچستەر و بارسێلۆنا گەیشتبوونە لێواری ڕاگەیاندنی ڕۆیشتنی دەیڤد بۆ بلاوگرانا! بەڵام کاتێک ڕکابەرەکەت ڕیاڵ بێت، مەحاڵ کوا بوونی هەیە! 

لە هاوینی 2003 پیرێز بە بڕی 37 ملیۆن یۆرۆ سەرکردەی شەیتانەسوورەکانی گواستەوە بۆ نێو ڕیزی ئەفسانە زیندووەکانیتری و، یانەیەکی دروست کرد لە یاریزانی وەها، کە  زیاتر لە پێکهاتەی باشترینی ساڵ دەچوو وەک لە یانەیەک! 

بێکهام تا 2007 لەوێ مایەوە. چونکە هاتنی رۆمان کاڵدیرۆن بۆ سەرۆکایەتیی یانەکە و، فابیۆ کاپێلۆ وەک ڕاهێنەر پاش  هەڵبژاردنەکانی ڕیاڵ، جێگەیەکی بۆ بێکهام نەهێشتەوە. سەرەنجام بە زیاتر لە 32 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتی بە گالاکسی ئەمریکی. پێت وا نەبێت ڕیاڵ پێنج ملیۆن دۆلارێک زیانی کردووە لەچاو ئەو پارەیەی سەرەتا لە کڕینی بێکهامدا خەرجی کرد! چونکە تەنها پاش دوو مانگ لە ڕۆیشتنی لە مێرەنگی، پێگەی فۆربێسی بەناوبانگ ئاشکرای کرد کە ماوەی چوار ساڵەکەی بێکهام لە ڕیاڵ، ئەو یانەیە بە بەهای 600 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە لە فرۆشییەکانیدا ! 

لە کاتێکدا لە ڕووی دەستکەوتیشەوە بە یەکێک لە بێکەڵکترین گرێبەستەکانی ڕیاڵ دادەنرێت، بەوپێیەی تەنها دوو نازناوی بردەوە، لالیگایەک و جامی سوپەرێک! 

مایکڵ ئۆوین، ناوێکی گەورە و ئەنجامێکی وێران!

چونکە پێرێز بڕیاری دابوو: “دەبێت باشترین یاریزانەکان بۆ ڕیاڵ یاریی بکەن!” ئیتر نکۆڵیکردن مەحاڵه! کە هەر ئەو دەنگۆ بڵاو بوویەوە پێرێز بە نیازی کڕینی ئۆوینە، جێرارد مولیەری ڕاهێنەری پێشووتری لیڤەرپووڵ لێی هاتە وەڵام و بە گاڵتە پێکردنەوە وتی: “ڕەنگە پارەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلیان پێ هڵسوڕێت، بەڵام مایکڵ ئۆوین نا. بەو پارەیەی ڕیاڵ دەیڵێت، لەوانەیە بتوانن تەنها قاچی چەپی ئۆوین بکڕن. بۆیە ئەو بۆ هیچ کوێ ناچێت و لیڤەرپووڵییە.” 

قسەی ڕاهێنەر بوو بە ماڵ بە سەریەوە! 

لە هاوینی ساڵی 2008 ڕیاڵ بە بڕی تەنها 8 ملیۆن پاوەند و ئەنتۆنیۆ نونێزیشی لە بەرامبەردا، ئۆوین گواستەوە بۆ مەدرید. تەنها هاوینی دواتر بە قازانجی زیاتر لە 8 ملیۆن پاوەند فرۆشتی بە نیوکاسڵ! بە سفر نازناوەوە لە گالاکتیکۆس دەرچوو. 

جۆناسان ودگەیت، کە ڕەنگە مەدریدییەکانیش ناویان بیر نەمابێت! 

گومناوترین یاریزان لە سێ دەیەی ڕابردووی ڕیاڵ! کاتێک لە ساڵی 2004 بە بڕی زیاتر لە 13 ملیۆن پاوەند گۆاسترایەوە، هەر ئەوکات ڕیاڵ ڕەخنەباران کرا بەهۆی پێکانی زۆری ئەو دڵی بەرگریکارە ئینگلیزییەوە لە یانەکانی پێشووتری. تەنانەت سەروەختی گواستنەوەکەشی بۆ ڕیاڵ، هەر پێکانی هەبوو! 

ئەو هاوینی 2004 گواسترایەوە و، له مانگیساڵی دواتر یەکەمین دەرکەوتنی بە درێسی ڕیاڵەوە ئەنجام دا! تەنانەت گۆڵێکی هەڵەی لە خۆیشیان تۆمار کرد و دواتریش بە وەرگرتنی دوو کارت کرایە دەرەوە! پێش ئەوەی لە ساڵی 2007 بە یەکجارەکیی ڕیاڵ بۆ میدڵزبەرە جێ بهێڵێت، لە ڕاپرسیەکدا کە ڕۆژنامەی مارکا ئەنجامی دابوو، بە زۆرترین دەنگ گواستنەوەکەی ودگەیتیان بە خراپترین گواستنەوەی سەدەی 21 دانابوو بۆ ڕیاڵ مەدرید 

ماوەتەوە بڵێین: بێلینگهام و 103 ملیۆن یۆرۆی گواستنەوەکەی، یان بە شاڕێی ستیڤ مەکمەنەمان و دەستکەوتەکانیدا، یاخود دێوەزمەکەی ئۆوین و بێکهام و، لەوانیش خراپتر وودگەیت، بەرۆکی جودی دەگرێت! 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button