Article
ئینگلتەراگرنگترین

بەرواری یارییە بەهێزەكانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ

test

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ” پرێمەرلیگ ” خشتەی یارییەكانی وەرزی 2023/2024ی پرێمەرلیگی بڵاوكردەوە.

مانچێستەر سیتی توانی ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ بۆ وەرزی رابردوو دوای ململانێیەكی دوور و درێژ لەگەڵ ئارسیناڵی خاوەن پلەی دووەم.

هەریەك لە یانەكانی بێرنلی، شیفیلد یونایتد و لوتۆن تاون توانیان خۆیان بگەیەننە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو، هەروەها هەریەك لە یانەكانی لێستەر سیتی، لیدز یونایتد و ساوسهامبتن دابەزینە چامپیۆنشیپ.

لە هەر وەرزێكی پرێمەرلیگدا چەندین رووبەڕووبوونەوەی بەهێز دەبینین لەوانە دێربی مانچێستەر، دێربی مێرسیساید،  دێربی لەندەن ، دێربی باكووری لەندەن و چەندین یاری بەهێزی دیكە.

بەرواری یارییە بەهێزەكان لە قۆناخی یەكەم:

ناوی یاری یاری هەفتە بەرواری یاری
دێربی باكووری لەندەن ئارسیناڵ بەرامبەر تۆتنهام شەشەم  23-9-2023
دێربی لەندەن چێڵسی بەرامبەر ئارسیناڵ نۆیەم 21-10-2023
دێربی مێرسیساید لیڤەرپوول بەرامبەر ئێڤەرتن نۆیەم 21-10-2023
دێربی مانچێستەر مانچێستەر یونایتد بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەیەم 28-10-2023
دێربی باكوری رۆژئاوای لەندەن تۆتنهام بەرامبەر چێڵسی  یانزەیەم 4-11-2023
مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول مانچێستەر سیتی بەرامبەر لیڤەرپوول سیانزەیەم 25-11-2023
كلاسیكۆی ئینگلتەرا لیڤەرپوول بەرامبەر مانچێستەر یونایتد حەڤدەیەم 16-12-2023

بەرواری یارییە بەهێزەكان لە قۆناخی دووەم:

ناوی یاری یاری هەفتە بەرواری یاری
دێربی باكووری رۆژئاوای لەندەن چێڵسی و تۆتنهام بیست و شەشەم 24-2-2024
دێربی مانچێستەر مانچێستەر سیتی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بیست و حەوتەم 2-3-2024
لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی لیڤەرپوول بەرامبەر مانچێستەر سیتی بیست و هەشتەم 9-3-2024
دێربی لەندەن ئارسیناڵ بەرامبەر چێڵسی بیست و نۆیەم 16-3-2024
دێربی مێرسیساید ئێڤەرتن بەرامبەر لیڤەرپوول بیست و نۆیەم 16-3-2024
كلاسیكۆی ئینگلتەرا مانچێستەر یونایتد بەرامبەر لیڤەرپوول سی و دووەم 6-4-2024
دێربی باكووری لەندەن تۆتنهام بەرامبەر ئارسیناڵ سی و پێنجەم 27-4-2024

بابەتی زیاتر

//
Back to top button