پێپ گواردیۆلا بیر لە وازهێنان لە پۆستەکەی دەکاتەوە
یاریگا –
راهێنەری مانچێستەر سیتی پێپ گواردیۆلا، بیر لە وازهێنان لە پۆستەکەی دەکاتەوە لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا بە نیازە پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت، کە گرێبەستەکەی پاش دوو ساڵی دیکە و لە هاوینی 2025 لەگەڵ یانەکە کۆتایی دێت.
پێشتر باس لەوە دەکرا راهێنەرە ئیسپانییەکە دوای ئینگڵتەڕا ئارەزوو دەکات روو لە ئیتاڵیا بکات بۆ کارکردن، بەڵام بەپێی رۆژنامەی گاردیان ناوبراو دەیەوێت دوای جێهێشتنی سیتیزن روو لە کاری نێودەوەتی بکات و ببێت بە راهێنەری هەڵبژاردەیەک.

بەپێی هەمان سەرچاوە، پێپ هیواخوازە ئیلکای گۆندوگانی ئەڵمانی بۆ وەرزێکی دیکە بەردەوامبێت لە کارکردن لەگەڵیدا، داوایکردووە یانەکەی هەوڵبدەن یاریزانەکە رازی بکەن بە مانەوە بۆ وەرزێکی دیکەش.
گواردیۆلا لە ساڵی 2016 بوو بە راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە، پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2025، دەبێت بە 9 ساڵ کە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بکات.
لەم وەرزەش توانی ببێت بە دووەم راهێنەر لەگەڵ یانەیەکی ئینگلیزی لە مێژوودا سێ نازناوە گەورەکەی ساڵ بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت لەدوای مانچێستەر یونایتدی هاوشاری.
— Manchester City (@ManCity) June 12, 2023