Article
ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

جوانترین گۆڵی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2022/23 دیاریكرا

test

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوفا ” باشترینەكانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دیاریكرد.

مانچێستەر سیتی بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا بەرامبەر ئینتەر میلان بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

هەژماری فەرمی چامپیۆنزلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر جوانترین 10 گۆڵی پاڵەوانیەتیەكەی دیاریكرد.

لە پلەی یەكەم ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری مانچێستەر سیتی دێت، گۆڵەكەی بەرامبەر یانەكەی پێشووی بۆرووسیا دۆرتمۆند كردی لە قۆناخی كۆمەڵەكان خەڵاتی جوانترین گۆڵی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2022/23 بردەوە.

لە پلەی دووەم گۆڵەكەی كیلیان ئێمباپێ دێت بەرامبەر یوڤێنتوس لە قۆناخی كۆمەڵەكان، پاشان گۆڵی لیۆنێل مێسی دێت بەرامبەر بێنفیكا لە قۆناخی كۆمەڵەكان.

لیستی جوانترین 10 گۆڵی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2022/23:

پلە خاوەنی گۆڵ یاری قۆناخ
1 ئێرلینگ هالاند (مانچێستەر سیتی) مانچێستەر سیتی بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند قۆناخی كۆمەڵەكان
2 كيليان ئێمباپێ (پاریس سان جێرمان) پاریس بەرامبەر یوڤێنتووس قۆناخی كۆمەڵەكان
3 لیۆنێل مێسی (پاریس سان جێرمان) پاریس بەرامبەر بێنفیكا قۆناخی كۆمەڵەكان
4 داروين نونێز (لیڤەرپوول) لیڤەرپوول بەرامبەر ریال مەدرید  قۆناخی 16
5 ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ (بێنفیكا) بێنفیكا بەرامبەر ماكابی حەیفا قۆناخی كۆمەڵەكان
6 ڤینیسیۆس جونیۆر (ریال مەدرید) ريال مەدرید بەرامبەر مانچێستەر سیتی نیوەی كۆتایی
7 كيڤن دی برۆین (مانچێستەر سیتی) ریال مەدرید بەرامبەر مانچێستەر سیتی نیوەی كۆتایی
8 كيليان ئێمباپێ (پاریس سان جێرمان) یوڤێنتووس بەرامبەر پاریس قۆناخی كۆمەڵەكان
9 كەریم ئادیمی (بۆرووسیا دۆرتمۆند) دۆرتمۆند بەرامبەر چێڵسی  قۆناخی 16
10 رۆدری (مانچێستەر سیتی) مانچێستەر سیتی بەرامبەر بايرن میونشن چارەكی كۆتایی

بابەتی زیاتر

//
Back to top button