Article
ئیتاڵیا

ئالێگری نزیکە لە جێهێشتنی ریزەکانی یوڤێنتوس

test

یاریگا

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری ئیتاڵی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی نزیکە لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی و وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی هیلالی سعودیا.

کەناڵی beIN SPORTـی قەتەری بڵاویکردەوە دانوستانەکان لە نێوان بەرپرسانی یانە سعودیەکە و راهێنەرە ئیتاڵیەکە بەردەوامن و هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو، کۆتایی بە پرۆژەکە بهێندرێت.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە سعودیا هاندەرانی یانەی هیلال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگی نا بۆ ئالێگری دەست پێکردووە و نایانەوێت ناوبراو ببێتە راهێنەری یانەکەیان.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵە قەتەرییەکە بڵاویکردووەتەوە دانوستاندنەکانی هەردوولا لە شاری کانی فەرەنسا دەستی پێکردووە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button