Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەرۆکی وێستهام رۆیشتی دێکلان رایسی راگەیاند

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی خاوەنی یانەی وێستهام یونایتد، دەیڤد سۆڵیڤان رۆیشتنی دێکلان ڕایسی لە یانەکەی راگەیاند.

دەیڤد سۆڵیڤان لە لێدوانێکی بۆ پێگەی تۆک سپۆرت، رۆیشتنی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی دێکلان ڕایسی راگەیاند لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.

سۆڵیڤان لە وەڵامی پرسیاری چارەنوسی رایسدا گوتی:

18 مانگ لەمەوبەر ئۆفەرێکی نوێمان پێشکەشکرد بە مووچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەند بەڵام رەتیکردەوە، یاریەکەی شەوی رابردووش کۆتا یاری ئەو بوو بە درێسی یانەکەمان

دەیڤد لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

هەموو هەوڵێکی خۆماندا بۆ هێشتنەوەی دێکلان رایس، بەڵام ناتوانیت هیچ لەگەڵ یاریزانێکدا بکەیت کە سووربێت لەسەر رۆیشتن.

وێستهام شەوی رابردوو لە یاری کۆتایی کۆنفڕانسلیگ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە فیۆرێنتینا هێناو بۆ جاری یەکەم لەدوای ساڵی 1980 توانیان نازناوێک بەدەستبهێنن.

هەریەکە لە یانەکانی بایرن میونشن، ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی و نیوکاسڵ یونایتد ئارەزوو دەکەن گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە تەمەن 24 ساڵانییەکە واژۆ بکەن.

بەڵام بەپێی رۆژنامەکانی ئینگڵتەڕا، ناوەڕاستکارەکەی هامەرز خۆی یەکلایی کردووەتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵی لەندەنییەوە بکات.

رایس لەم وەرزە لەگەڵ وێستهام بەشداری لە 50 یاری کرد، 5 گۆڵی کرد و 4 گۆڵیشی درووستکرد، توانی نازناوی کۆنفڕانسلیگیش لەگەڵ یانەکەی بەدەستبهێنێت

دێکلان ڕایس و دەیڤد لە یاری کۆتایی کۆنفڕانسلیگ
Back to top button