Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێنگۆلۆ کانتێ پەیوەندی بە یانەی ئیتیحاد کرد

یاریگا –

ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئێنگۆلۆ کانتێ، پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودی کرد.

کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەنوسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، کانتێ پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودیەوە کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا واژۆ کردووە.

رۆمانۆ دەڵێت کانتێ بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ئیتیحادەوە کردووە، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت بە مووچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، یاریزانەکە لە شاری لەندەن پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە، سەرجەم رێکارەکانی گواستنەوەی ناوبراو بۆ سعودییە کۆتایی هاتووە.

بەمشێوەیەش ئیتیحاد لە ماوەی تەنیا دوو رۆژ دوو لە گەورەترین ئەستێرەکانی فەڕەنسی گواستەوە، بەوپێیەی دوینێ سێشەممە یانەکە بە فەرمی گواستنەوەی کەریم بێنزێمای فەڕەنسی راگەیاند بۆ ریزەکانی یانەکەی.

کانتی بە درێسی بلوز 269 یاری کردووە، خاوەنی 13 گۆڵ و 16 ئەسیستە بۆ یانەکە، لەگەڵ یانەکە یەکجار بووەتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، پرێمەرلیگ، جامی جیهانی یانەکان، جامی سوپەری ئەوروپا و جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا.

Back to top button