یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆدرگیێز ئاهەنگی لە دایکبوونی ئێڤا ماریا و ماتیۆیان بە کێکێی گەورە کردەوە.
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە چەند وێنەیەکی بۆنەکەی لە سۆشیال میدیا لەگەڵ جۆرجینا و منداڵەکانی بڵاوکردەوە. دوێنێ یادی شەشەم ساڵەی لەدایکبوونی ئێڤا و ماتیۆ بوو.
View this post on Instagram
رۆناڵدۆ لە پەیامی پیرۆزباییەکەدا نووسیویەتی
پیرۆزباییەکی زۆر لە خۆشەویستەکانم دەکەم، باوکتان زۆر شانازیتان پێوە دەکەن.
رۆناڵدۆ لە ریازی پایتەختی سعودیەوە بە خێرایی خۆی گەیاندە مەدرید، بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاهەنگی لە دایکبوونی دووانەکەی بکات.
View this post on Instagram
رۆناڵدۆ ئێستا خەریکی پشووی هاوینەیە، بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە جامی یانەکانی عەرەب بکات و یەکەم یارییان لە بەرامبەر شەباب دەبێت،