Loading...
ئیسپانیا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شاری مەدریدە

یاریگا-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕ بۆ سەربردنی پشووی هاوینە ئێستا لە شاری مەدریدی ئیسپانیایە.

رۆناڵدۆ چوارشەممەی پێشوو سعودیەی بەجێهێشت و بە هۆی پێکانێکی سووکەوە بەشداری دواین یاریی نەسڕی نەکرد بەرامبەر فەتح.

کریستیانۆ ئەمڕۆ لە مەدرید بینراوە و لە ئێستادا هەوادارێکی زۆر لە بەردەم هۆتێلەکەیدا ڕاوەستاون بەهیوای بینینی دۆن بۆ ساتێک.

بەردەم ئەو هۆتێلەی کە کریستیانۆی تێدایە لە مەدرید

کریستیانۆ لەم وەرزەدا لە کۆی 35 یاری توانی 17 گۆڵ بکات و 4 گۆڵیش دروست بکات.

Back to top button