
یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەم زووانە چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی دەکاتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری نوێی لەسەر داهاتووی لیۆ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت بەم زووانە چارەنوسی یەکلایی دەکاتەوە.
nel مێسی بەم زووانە داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە ✨🇦🇷 #مێسی
رۆمانۆ ئاماژەی بەوە کردووە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا، لە پێشبڕکێکەدا بەردەوامە و ئۆفەرەکەشیان وەکو خۆی ماوەتەوە، واتە 200 ملیۆن بۆ 4 وەرز
هەروەها ئۆفەرە خەیالیەکەی یانەی هیلالی سعودیش لەسەر مێزەکە دەمێنێتەوە و بەرپرسانی یانەکەی چاوەڕێ وەڵامی لیۆ دەکەن، ئۆفەرەکەشیان 800 ملیۆن یۆرۆ بۆ دوو وەرزە.
لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆنا چاوەڕێی لالیگا دەکات، هەرچەندە هێشتا هیچ پێشنیارێکی فەرمی نییە.