Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام جەمیس مادیسنی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لەم هاوینەدا جەمیس مادیسنی کردووەتە ئامانجی سەرەکی.

رۆژنامەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکە ئەمریکییەکەی تۆتنهام، دانیال لیڤی ئارەزوو دەکات لەم هاوینە یانەکەی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی یانەی لێستەر سیتی، جەیمس مادیسن واژۆ بکات.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە یانە ئینگلیزیەکە بێ راهێنەرە، تا ئێستا راهێنەرێکی نوێی بۆ تیپەکەی دەستنیشان نەکردووە و هەوڵی گواستنەوەی یاریزانانیش دەدات.

دانیال لیڤی سەرۆکی تۆتنهام

ناوەڕاستکارە بەهرەمەندەکەی لێستەر سیتی لەم هاوینە دەبێتە بابەتی گەرمی بازاڕی گواستنەوە، بەهۆی دابەزینی یانەکەی بۆ چامپیۆنشیپ و نەمانەوەی لە پرێمەرلیگ.

جیا لە تۆتنهام یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد و ئارسیناڵیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، تا ئێستا نزیکترین یانەش لەو یاریزانە تیپەکەی میکێڵ ئارتێتایە.

مادیسن لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ لێستەر بەسەردەچێت، ئەگەر یانەکە لەم هاوینە نەیفرۆشێت ناچار دەبێت لە هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر دەستبەرداری بێت.

جەیمسی تەمەن 26 ساڵان لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 32 یاری 10 گۆڵی بۆ لێستەر سیتی کردووە و 9 گۆڵیشی درووستکردووە.

Back to top button