
یاریگا
ناچۆ فێرناندێز، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا.
ماریۆ کۆرتیگانا رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناچۆ نائومێد بووە لە داهاتووی خۆی و بژاردەی ڕۆیشتنی دوای چەندین ساڵ هەڵدەسەنگێنێت.
ناچۆ ئەگەری ڕۆیشتنی لەم هاوینە هەیە و ئینتەرمیلانیش چاوی لەوەیە ئەم بەرگریکارە بەئەزموونە بێبەرامبەر بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
ناچۆ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و تاوەکو ئەمڕۆش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.