Article
ئینگلتەرا

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی کوندێ پێشکەش کردووە

test

یاریگا

دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا لەسەر داوای یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانەکەیان، ئۆفەرێکیان پێشکەش بە جولیس کوندێ بەرگریکاری بارسێلۆنا کردووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەم چەند رۆژەی دواییە کارگێری رێدز ئۆفەرێکیان لەسەر داوای راهێنەری ئەڵمانی یانەکەی، بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە پێشکەشی بلاوگرانا کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە کلۆپ دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ئانفێڵد بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەگەڵ بەرگریکارەکانی دیکە کێبڕکێی گەیشتن بۆ پێکهاتەی سەرەکی بکەن.

کوندێ تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بۆیە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی یانەکەی جێبێڵێت، هەرچەندە لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەک هەبوو ئەو یاریزانە داوای لە یانەکەی کردووە دەستبەرداری بن، بەڵام خودی چاڤی راهێنەری بارسێلۆنا ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button