Article
ئاسیا

هاندەرێکی نەسڕ داوایەکی سەیر لە رۆناڵدۆ دەکات

test

یاریگا

هاندەرێکی یانەی نەسڕی سعودی پاش ئەوەی یانەکەی لە بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزە بێ بەش دەبێت، داوا لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات یانەکەیان جێبێڵێت.

گۆڵکارە پۆرتوگالیەکەی یانەی نەسڕی سعودی لە یەکەم وەرز لەگەڵ یانەکەی نەیتوانی ناسناوی خولی ئەم وڵاتە بەدەست بێنێت و دواجار یانەی ئیتیحاد بووە پاڵەوان.

پاش ئەم روداوە هاندەرێکی ئەو یانەیە لە کۆمێنتێکی بۆ پۆستێکی هەژماری فەرمی یانەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەنوسێت “ هیوادارم رۆناڵدۆ ئەو یانە خراپە جێبێڵێت و پەیوەندی بە بایرن میونشن یان نیوکاسل یونایتد بکات “.

کریستیانۆ وەرزێکی دیکەش گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسڕ ماوە و دەنگۆیەکیش هەیە یانەکانی بایرن میونشن و نیوکاسل هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button