Article
ئه‌وروپاگرنگترین

مێسی ریكۆردێكی ئەلڤێسی یەكسان كردەوە

test

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ریكۆردێكی دانی ئەلڤێسی ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئێستای پوماسی مەكسیكی یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو ستراسبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی فەڕەنسا.

تاكە گۆڵەكەی پاریس لە لایەن لیۆنێل مێسی لە خولەكی 59 تۆمار كرا و بە هۆیە یانە فەڕەنسیەكە توانی نازناوەكە یەكلا بكاتەوە.

دوای بردنەوەی نازناوی خولی فەڕەنسا لیۆنێل مێسی ژمارەی نازناوەكانی بۆ 43 نازناو بەرزكردەوە و ژمارەكەی دانی ئەلڤێسی یەكسان كردەوە.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02VQhe4kacoRHYyBzEXXZTQvXonrCNa34Seii8X8zw6NZJrbnMBcbu9wqR522DySM8l/?mibextid=cr9u03

نازناوە بە كۆمەڵەكانی  لیۆنێل مێسی لە كاروانی وەرزشیدا:

نازناو ژمارەی نازناو
خولی ئیسپانیا 10 جار
جامی شای ئیسپانیا 7 جار
جامی سوپەری ئیسپانیا 8 جار
خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا 4 جار
سوپەری ئەوروپا 3 جار
جامی جیهانی یانەكان 3 جار
خولی فەڕەنسا 2 جار
سوپەری فەڕەنسا 1 جار
جامی جیهانی لاوان 1 جار
مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیاد 1 جار
كۆبا ئەمریكا 1 جار
فیناڵیزما 1 جار
جامی جیهانی 1 جار
كۆی گشتی 43 نازناو

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button