
یاریگا
دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی ئیتاڵیا بەهۆی پێشێل کردنی یاسای دارایی خاوێن، قازانجی یوڤێنتۆسی بە لێبڕینی10 خاڵ لەم وەرزەی سێریائەی سزادا.
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری رۆما لەمبارەوە هاتە دەنگ و ئەم سزایە بە گاڵتەجاڕی دەزانێت
ئەمە گاڵتەیە. بەڕاستی تەنها دەبێت پێبکەنیت. سەرەتا 15 خاڵ لە یوڤی کەمکرایەوە، دواتر 15 خاڵ بۆیان گەڕێنرایەوە و دیسانەوە لە ماوەی دوو هەفتەدا 10 خاڵ لەم تیپە کەمکرایەوە. ئەم ڕووداوانە تەواوی هاوکێشە و پلانەکانی یوڤێنتوس و تیپەکانی تری تێکدا. بەڕاستی شتێکی لەم جۆرە لەم ئاستەدا سەیرە، پێشتر کاتێک یۆڤی 15 خاڵی لەدەستدا دڵنیا بووم کە ئەم سزایە هەڵدەوەشێتەوە. هەر بۆیە وتم ئەمە ئیتالیایە و هیچ شتێک بەلامەوە نامۆ نییە. چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد جارێکی تر 10 خاڵ لەدەست بدەن و ئێستا سەرم سوڕماوە. لەم وڵاتەدا هیچ سنوورێک نییە بۆ ئەوەی سەرسامت بکات
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە پلانەکانی یانەکەی دەکات و دەڵێت
ئەگەر پێش یارییەکانی ئێمە بەرامبەر مۆنتیزا یان بۆلۆنیا ئەم بڕیارە ئاشکرا بوایە، ئەوا ڕوانگەیەکی جیاوازمان لە خولی ئیتاڵیا دەبوو، هەموو شتێکمان بەخشی بۆ یۆرۆپا لیگ. زۆر بەزەییم بە ئەلێگری و یاریزانەکانیدا دێتەوە، چونکە ئەوان ئەو خاڵانەیان لە یاریگادا بەدەستهێنا، ئیتر نامەوێت باسی بکەم، بەزەییم پێیان دێتەوە.
یوڤێنتوس بەم سزایەی بلیتی وەرزی داهاتوو چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگی لەدەست دەچێت و بۆ پلەی هەشتەمی ریزبەندی سێریائەی دادەبەزێت.