
یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە لەسەر کەیسی سوکایەتی رەگەزپەرستی هاندەرانی دژی ڤینیسیوس جونیۆرز.
لە بەیاننامەی شەمشەمەکوێرەکان هاتووە “ڤالێنسیا بەشێوەیەکی هەمیشەیی ئەو هاندەرانە سڕ دەکات کە بەشداربوون لە هێرشەکە و رێگەیان پێنادرێت بێنە ناو یاریگای یانەکە. یانەکە بەتوندی سەرکۆنەی ئەو رەفتارانە دەکات و رەنگدانەوەی بەهای ڤالێنسیا و هاندەرانی نیە”.
شەوی رابردوو ڤینیسیوس جونیۆرز سوکایەتی رەگەزپەرستی پێککرا لەلایەن هاندەرانی ڤالێنسیا و دواتریش ناوبژیوان لەکاتی هەڵپڕژانی بەرووی یاریزانانی ڤالێنسیا، بە کارتی سوو ئەو یاریزانەی کردە دەرەوە.