Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش بە یوڤێنتوس کردووە

یاریگا –

یانەی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش بە یانەی یوڤێنتوس کردووە.

پێگەی ESPN بڵاویکردووەتەوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئۆفەرێکی 80 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش بە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی کردووە بە مەبەستی گواستنەوەی دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی بۆ ریزەکانی تیپەکەی.

ڤلاهۆڤیچی تەمەن 23 ساڵان، لە مانگی یەکی ساڵی 2022 لە یانەی فیۆرێنتینا بە بڕی 81.6 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ خانمە پیرەکە، 3 ساڵیش ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای.

دوسان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی یوڤێ لە 62 یاریدا 23 گۆڵی کردووە، بەڵام بەهۆی شێوازی بەرگری ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەکە، یاریزانی ناوبراو نەیتوانیوە تەواوی ئاستی خۆی پێشکەش بکات.

ڤلاهۆڤیچ بە درێسی یوڤێنتوس

لە لایەکی دیکە کێشەی سزادرانی یوڤێ و رەوانە کرانەوەی دۆسیەکەی بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا، کە هێشتا لە لایەن دادگا یەکلایی نەکراوەتەوە، ئایا 15 خاڵەکەی بە یەکجاری پێدەدرێتەوە یاخود لێی وەردەگرنەوە.

لە ئەگەری وەرگرتنەوەی 15 خاڵەکە لە یوڤێنتوس، یانەکە لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بێبەش دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ رۆیشتنی یاریزانە سڕبییەکە لە تۆرینۆ.

چێڵسیش ئەم بارودۆخە ناهەموارەی یانە ئیتاڵییەکە بە دەرفەت دەزانێت تا ڤلاهۆڤیچی لێوە بەدەست بهێنێت، بەپێی هەمان سەرچاوە، یوڤێش ئامادەیە گوێ بۆ ئەو ئۆفەرانە بگرێت کە پێشکەشی دەکرێت.

Back to top button