Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دواین زانیارییەکان لەسەر پێکانەکەی کاماڤینگا

یاریگا-

لە میانی یارییەکانی هەەفتەی 34 ی خولی ئیسپانی، لە یاریی نیوان ریاڵ مەدرید و خیتافی، ئەستێرەی فەرەنسی کاماڤینگا توشی پێکان بوو.

کاماڤینگا لە خولەکی 84 بە هۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.

کارلۆ ئەنچێلۆتی دوای یارییەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بین سپۆرت ڕایگەیاند کە پێکانەکەی کاماڤینگا سەخت نیە و ئەو یاریزانە دەتوانێت بەرامبەر مان سیتی یاری بکات.

دواتریش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا وتی: کاماڤینگا هەست بە ئازارێکی کەم دەکات لە ئەژنۆیدا، سبەی پشوو وەردەگرێت، و دووشەممە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان.

ئەمشەو پشکنینی سەرەتایی بۆ ئەنجامدرا و بە قسەی ڕۆژنامەنوسە ئیسپانییەکان، پێکانەکەی سەخت نیە بەڵام دەبێت چاوەڕوان بین تاوەکو سبەی پشکینینی زیاتری بۆ بکرێت و بڕیاڕی کۆتایی دەدرێت لە سەر پێکانەکە.

Back to top button