Article
ئینگلتەرا

زانیاری نوێ لەسەر رێکەوتنی پۆچێتینۆ و چێڵسی

test

یاریگا

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری ئەرجەنتینی بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا دەکات و هەردوولا نزیکن لە رێکەوتنی کۆتایی.

ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی چێڵسی گفتوگۆکانیان لەگەڵ راهێنەری پێشووی یانەی تۆتێنهام بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەست پێکردووە و هەردوولا لەسەر زۆربەی مەرجەکان رێکەوتوون و نزیکن لە رێکەوتنی کۆتایی.

ئەم زانیاریانە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، گفتوگۆکانی نێوان چێڵسی و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بەرەو قۆناغەکانی کۆتایی دەڕۆن گفتوگۆی ئەرێنی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەبووە.

رۆمانۆ بڵاویشی کردووەتەوە هێشتان رێکەوتنی کۆتایی نەکراوە، بەڵام پێشکەوتنی بەرچاو لە نێوان هەردوولادا هەیە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button