Article
ئینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینیۆ ئەم هەفتەیە دەبێتە راهێنەری چێڵسی

test

یاریگا

ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ لە ماوەی ئەم هەفتەیە وەکو راهێنەری نوێ یانەی چێڵسی ئینگلیزی دیاری دەکرێت.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە گفتوگۆکان لەگەڵ راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە کۆتایی هاتوون و لە چەند رۆژی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی وەکوراهێنەری نوێی بلوز دەست نیشان دەکرێت.

یانەی چێڵسی سەرەتای ئەم وەرزە توماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان دوور خستەوە و گراهام پۆتەر وەکوشوێنگرەوەی دیاریکرا.

بلوز دوای هێنانی دووەم راهێنەر لەم وەرزە نەیتوانی لە ئەنجامە لاوازەکان رزگاری بێت بۆیە ئەویش دوور خرایەوە و بەشێوەیەکی کاتیفرانک لامپارد وەکو راهێنەری یانەکە دەست نیشانکرا.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button