Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی سێریا ئەی ئیبراهیمۆڤیچی دەوێت

یاریگا –

یانەی مۆنزای ئیتاڵی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ واژۆ بکات.

پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، مۆنزا دەیەوێت لەم هاوینە هێرشبەری یانەی ئەیسی میلان زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

بەپێی هەمان سەرچاوە هەردوو لایeن گەشبینن بتوانن بە سەرکەوتوویی گرێبەستەکە ئەنجام بدەن، خودی یاریزانەکەش لاری نییە لە وەرزی داهاتوو درێسی مۆنزا بپۆشێت.

زڵاتان لە سەرەتای ساڵی 2020 بە گرێبەستێکی ئازاد لە لۆس ئەنجیلۆس گالاکسیەوە گەڕایەوە میلان، رۆڵێکی گەورەی گێڕا لە گەڕاندنەوەی یانەکەی بۆسەر سەکۆی نازناوەکان و شادکردنەوەی بە بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگیش.

بەڵام لەم وەرزە بەهۆی پێکانە بەدوای یەکەکانی نەیتوانیووە لە بەشێکی زۆری یارییەکان یاوەری تیپەکەی بکات، کە بەدرێژایی وەرزەکە بەشداربووە لە تەنیا 4 یاریدا و 144 خولەک یاریکردووە، گۆڵێکیشی کردووە.

ئەمەش میلان ناچار دەکات گرێبەستەکەی بۆ نوێ نەکاتەوە، کە لەم هاوینە کۆتایی دێت بە تایبەت پاش نوێکردنەوەی گرێبەستی uۆلیڤەر جیرۆ بۆ وەرزێکی دیکە دەرفەتێکی ئەوتۆ بۆ هێرشبەرە سویدییەکە نەمایەوە.

زڵاتان بە درێسی میلان 163 کردووە، خاوەنی 93 گۆڵ و 35 ئەسیستە، 3 جار نازناوی سێریا ئەی و جارێکیش نازناوی جامی سوپەری لەگەڵ رۆسۆنێری بەدەست هێناوە.

Back to top button