
لەمیانەی بەژداریکردنی لە هەڤپەیڤینێکی سکای سپۆرتدا، پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا خۆی بەباشترین ڕاهێنەری مێژوو دادەنێت یاخود نا.
پێپ لەوەڵامی پرسیارەکەدا دێتە گۆ و دەڵێت: “بەدڵنیاییەوە نەخێر! باشترین ڕاهێنەرەکان ئەوانەن کە کەلتوور دەگۆڕن. پێموایە ئەریگۆ ساکی لە ئیتاڵیادا کەلتووری گۆڕی، یۆهان کرۆیف دوو یانەی گۆڕی ئەوانیش ئەیاکس و بارسا بوون، فێرگسۆن بەهەمان شێوە مانچێستەر یونایتدی خستە ئاستێکی بەرز، مۆرینهۆ نازناوی لەگەڵ چەندان یانە بەدەستهێناوە. نکوڵی لەوە ناکەم منیش بەشێکم لەوە و لە 11 ساڵدا 28 نازناوم بردۆتەوە کەئەمەش زۆرە، بەڵام بوونە باشترین ڕاهێنەر بەبردنەوەی زۆرترین نازناو نییە.”